بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بووریس چسناکوف بەرپرسی ژووری بارزگانیی پارێزگای «ئالتای»ی ڕووسیا بە یاوەریی شاندێکی باڵای بازرگانی سەردانی تارانیان کرد لەگەڵ ئەسەدوڵڵا عەسگەر ئەولادی سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و ڕووسیا کۆ بوونەوە و ڕێککەوتنامەی هاوکارییان واژۆ کرد.
بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنامەیە دوو لایەنەکە بەڵێنیان داوە بەستێن بۆ تۆکمە کردنی پێوەندیی بازرگانی لە نێوان چالاکانی کەرتی تایبەتدا فەراهەم بکەن. هەروەها بڕیارە ئەو دوو ڕێکخراوەیە زانیاریی پێویست لە بواری ئابووری و بازرگانی بیانی بە مەبەستی تۆکمە کردنی پێوەندی نێوانیان بۆ یەکتر بگوازنەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment