به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌سغه‌ر فه‌خرییه کاشان ڕای­گه‌یاند: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ده‌بێ هه‌ر سێ مانگ جارێک پرۆسه‌ی دارایی سه‌باره‌ت به فرۆشی فڕۆکه به ئێران به‌و ناونیشانه‌وه که له په‌سه‌ندکراوه‌که‌دا هاتوووه به کۆنگره ڕابگه‌یێنێت.
فه‌خریه کاشان درێژه‌ی دا: به‌م بۆنه‌وه بابه‌تی قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی فڕۆکه له‌ئارادا نییه.
له دوو ڕۆژ له‌مه‌وپێشه‌وه کۆنگرێسی ئه‌مریکا به 252 ده‌نگی ئه‌رێنی له به‌رانبه‌ر 167 ده‌نگی نه‌رێنی پڕۆژه‌یاسایێکی په‌سه‌ند کرد که به پێی ئه‌وه هه‌ر جۆره فرۆشتنی فڕۆکه ئه‌مریکییه‌کان به ئێران و دابین کردنی دارایییه‌که‌ی ده‌بێ له ژێر چاوه‌دێری وردی کۆنگرێسدا ئه‌نجام بدرێت.
بابه‌تی په‌سه‌ندکراوه‌که "پرۆسه‌ی داراییی فرۆشتنی فڕۆکه به ئێران" به کودی HR4324ه.
فه‌خرییه کاشان جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌سه‌ندکراوه پشتڕاست بکرێته‌وه کڕینی بویینگ و ئه‌یرباس تووشی کێشه ده‌بێت که پێشێل کردنی ئاشکرای به‌رجام له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌یه. چوونکه یه‌کێک له بڕگه‌کانی به‌رجام فرۆشتنی فڕۆکه به ئێرانه.
ناوبراو زیادی کرده‌وه: له‌و بڕگه‌یه‌دا هاتوووه که ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌ڵگه‌ی فرۆشتنی فڕۆکه به ئێران ده‌رده‌کات؛ ئه‌ویش نه‌ک هه‌ر فڕۆکه به‌ڵکوو به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که ده‌بێ که‌لوپه‌ل، خزمه‌ته‌کانی پاش فرۆش و ته‌کنۆلۆژیاش به ئێران بفرۆشرێت که هه‌ر بڕیارێکی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه پێشێل کردنی به‌رجامه.
فه‌خریه کاشان وتیشی: په‌سه‌ندکراوه‌کانی کۆنگرێس له ئه‌گه‌رێکدا جێبه‌جێ ده‌کرێت که سێناش ئه‌وه په‌سه‌ند بکات به‌ڵام ئه‌گه‌ر سێنا ئه‌وه په‌سه‌ند بکات و وه‌کوو یاسایێک دایبنێت مافی ئه‌وه به ئێران ده‌درێت دژی ئه‌مریکا بۆ کۆمیسیۆنی هاوبه‌شی 1+5 سکاڵا به‌رز بکاته‌وه.
ناوبراو زیادیشی کرد: ئێمه‌ش پێشبینی ئه‌وه‌مان کردوووه له ئه‌گه‌ری دروست بوونی کێشه و قه‌ده‌غه‌ی فرۆش، ئه‌و پاره‌یه که ڕاده‌ستی بویینگ و ئه‌یرباس­مان کردوووه لێیان بسێنینه‌وه.
قائمقامی وه‌زیری ڕێگا و شارسازی ڕای­گه‌یاند: له‌و گرێبه‌سته‌دا له باری بازرگانییه‌وه تووشی کێشه نابین. بویینگ و ئه‌یرباس­یش ناتوانن بڕیارێک بۆ قه‌ده‌غه یان فرۆش ده‌رببڕن و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ده‌بێ ئه‌و بڕیاره به‌وان ڕابگه‌یێنێت، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری قه‌ده‌غه‌ی فرۆش، به دڵنیاییه‌وه ئه‌ورووپییه‌کان هه‌ڵوێست ده‌نوێنن و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ناتوانێت به شێوه‌ی یه‌ک لایه‌نه یه‌کێک له بڕگه‌کانی یاسا پێشێل بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment