فەرمانبەرانی دەوڵەتی فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان مووچەی 5 مانگیان وەر نەگرتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق سەربە بزووتنەوەی گۆڕان، ڕای­گەیاند: فەرمانبەرانی دەوڵەتی فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان بە هۆی دەستێوەردانی هەولێرەوە، مووچەی 5 مانگیان وەر نەگرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هووشیار عەبدوڵا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: بێدەنگیی دەوڵەتی فیدراڵ هەمبەر هەوڵە نایاساییەکانی هەولێر، پێشێل کردنی دەستووری عێراقە.

ناوبراو داوای لە سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی عێراق کرد مووچەی فەرمانبەرانی ئیدراەکانی هەرێمی کوردستان کە بۆ ماوەی 5 مانگە پشت گوێ خراوە، بەو فەرمانبەرەنە بدەن.

عەبدوڵا زیادی کرد: ئاوڕ نەدانەوەی بەغدا و وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە مووچەی فەرمانبەرانی ئیدارەکانی دەوڵەتی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان، پیشاندەری قبووڵ کردنی دەستێوەردانی هەولێرە.

سەرچاوە: کەناڵی تەلەفیزیۆنیی «التغیر»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 9381

Your Comment

You are replying to: .
captcha