باشترین بژارده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت گفتوگۆیێکی جیدی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ئه‌نجام بدات هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ کابینه‌ی هه‌رێم گۆڕانی به‌ سه‌ردا بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سالار تاکه‌وزی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌یان له‌و بزووتنه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ندێک داپه‌ڕ بۆ گۆڕینی ڕاستییه‌ کاره‌ساتباره‌کان و دۆخی خراپی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بده‌ن و پێی وایه‌ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ به‌و باوه‌ڕه‌ گه‌یشتووه‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان توانای به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی نییه‌.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی وایه‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان خوازیاری به‌شداریی گۆڕان له‌ ده‌وڵه‌تدا نین هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ داهاتوودا ڕێبازی خۆی ده‌گۆرێت.

تاکه‌وزی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد باشترین بژارده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ کابینه‌ی هه‌رێمی کوردستان و بوونی به‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌ و ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌ولێر توانای ئه‌نجامدانی گفتوگۆی جیدی له‌گه‌ڵ به‌غدای نییه‌ هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ بگۆڕدرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9379

Your Comment

You are replying to: .
captcha