بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردەکانیان دەڵێت: لە بودجەی ساڵی 1397دا 300 ملیۆن دولار لە ڕێگای سندووقی گەشەی نیشتمانییەوە بۆ خێراتر کردن و کۆتایی هێنان بە پڕۆژەکانی ئاو گەیاندن تەرخان کراوە، تا ڕادەیێکی زۆر کەمیش لە ڕێگای باجەوە پڕۆژەی ئاوگەیاندن بۆ گوندەکان ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو وتیشی: لە پڕۆژیاسای بودجەی ساڵی 97دا نزیک بە 82 هەزار ملیار ڕیاڵ بۆ وەزارەتی وزە تەرخان کراوە.
ڕەزا ئەردەکانیان زیادی کرد: هەروەها لە بودجەی ساڵی 97دا بۆ وەزارەتی وزە و دامودەزگا جێبەجێ کارەکانی ئەو وەزارەتخانەیە نزیک بە 47 هەزار و 300 ملیار ڕیاڵ بۆ جێبەجێ کردن و کۆتایی هێنان بە پڕۆژە ناتەواوەکان دیاری کراوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment