قوتابخانەکانی ورمێ بۆ ڕۆژی دووهەمیش پشوو دران

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- قوتابخانەکانی ورمێ ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی سەرماوەز بەبۆنەی پیسیی هەواوە لە بەشی سەرلەبەیانیدا پشوو دەدرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕای‌گەیاند: قوتابخانەکانی ناحیەی یەک و دووی ورمێ ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی سەرماوەز بەبۆنەی پیسیی هەواوە لە بەشی سەرلەبەیانیدا پشوو دەدرێن.

شیاوی ئاماژەیە ئەوڕۆکەش بەبۆنەی پیسیی هەواوە لە هەردوو بەشی سەرلەبەیانی و پاش نیوەڕۆدا قوتابخانەکانی نێو شاری ورمێ پشوو دران بەڵام ڕاگەیێندراوەکە قوتابخانەی گوندەکان ناگرێتەوە و دەوامی ئاساییی ئەو قوتابخانانە بەردەوام دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9376

Your Comment

You are replying to: .
captcha