بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: قوتابخانەکانی ناحیەی یەک و دووی ورمێ ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی سەرماوەز بەبۆنەی پیسیی هەواوە لە بەشی سەرلەبەیانیدا پشوو دەدرێن.
شیاوی ئاماژەیە ئەوڕۆکەش بەبۆنەی پیسیی هەواوە لە هەردوو بەشی سەرلەبەیانی و پاش نیوەڕۆدا قوتابخانەکانی نێو شاری ورمێ پشوو دران بەڵام ڕاگەیێندراوەکە قوتابخانەی گوندەکان ناگرێتەوە و دەوامی ئاساییی ئەو قوتابخانانە بەردەوام دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment