بەپێی هەواڵی کوردپرێس پێکدادانێکی توندی نێوان ئاسایشی تورکیا و میلیشیاکانی پەکەکە ڕووی دا و بەو هۆیەشەوە 8 ئەندامی پەکەکە کوژران کە چواریان ژنن.
ئەو پێکدادانە لە ناوچەی قیزیل مزگەوت لە پۆلۆمۆری پارێزگای تونجەلی و پاش ئەوە ڕووی داوە کە میلیتاریزە لە ناوچەکە ڕاگەیەندرا و ئوپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا بۆ سەر بارەگا و مەترێزەکانی پەکەکە دەستی پێکرد.
هەڵمەتی سەربازیی سوپای تورکیا لەو ناوچەیەدا بەردەوامە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان
کۆدی هەواڵنێر: 60105
Your Comment