بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵات لە پەراوێزی کۆڕبەندی تایبەتی ڕەنگدانەوەی ڕێساکانی مافی مرۆڤ لە یاسای تاوان و سزای وڵات بۆ هەواڵنێرانی وت: گومانی تێدا نییە کە وتەکانی خانمی هەیلی هیچ بەڵگەیێکی لە پشتەوە نییە و تەنانەت ناتوانێ وڵاتانی ڕۆژئاواش ڕازی بکات.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیەتی وڵات زیاتر وتیشی: ئامانجی ئەم وتانە زیاتر ئەوەی ئامادە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئەو جەنایەتانەی ئەنجام دەدرێن بەتایبەت لە یەمەن بشاردرێتەوە و هەروەهاش هەڵمەتی زۆر مەترسیداری ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی بخرێتە پشت گوێ و فەرامۆش بکرێت.
باسی لەوەش کرد لەم دوو ڕۆژەی دواییدا پەیمانگەکانی توێژینەوە لە ئەمریکا پشتڕاستیان کردۆتەوە کە چەکی ئەمریکا و عەرەبستانی سعوودی لە دەستی داعش بووە. ئەمریکا بۆ خۆی بۆمبی هۆشەییی داوەتە عەرەبستان و دژ بە خەڵکی بێتاوانی یەمەن بەکاردەهێنرێت و پشتیوانی لە گەمارۆەی یەمەن لەلایەن عەرەبستانەوە دەکات و ئێستا ئیدیعای واش دەکات.
زریف ئاشکرای کرد ئەمریکا دەیهەوێت لەسەر داپەڕەکانی خۆی لە ناوچەکە کە زۆربەیان جەنایەتی جەنگی هەژمار دەکرێن سەرپۆش دانێت و بۆیەش پارچە ئاسنێک پیشان دەدات و تۆمەت دەخاتە پاڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمەش لە حاڵێکدایە گرووپی تاوتوێکاری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە ناو ئەو مووشەکانەی لە یەمەندا بینراون پارچەی ئەمریکیش بینراوە.
لە کۆتاییدا وەزیری دەرەوەی وڵات وتی: ئیدیعاکانی خانمی هەیلی ئێجگار بێبنەمایە. دیارە کێ سەرچاوەی دابین کردنی چەک بۆ ناوچەکەیە. ئەوەی کە زۆر ئاشکرایە ئەوەیە کە ئێستا فڕۆکە و بۆمبی ئەمریکین کە خەریکن خەڵکی یەمەن بوردومان دەکەن.
سەرچاوە: ئیرنا
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment