بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە توویتێکیدا دەڵێت: "ئەمڕۆ تیرۆریست ئەبوو حەسەن ئەلغرێباوی-مان لەناوبرد كە بە فەرماندەی باشووری عێراقی داعش دەناسێنرا، لەگەڵ غانم سەباح كە بەرپرسی گواستنەوەی خۆكوژەكان بوو، هەروەها هەندێ تیرۆریستیتر.
ناوبراو دەشڵێت، "ئەمە بەجێهێنانی بەڵێنی پاڵەوانەكانمانە بۆ كۆتایی هێنان بە سەرانی تاقمی داعش و وەفایە بۆ گیانی شەهیدان".
کازمی لە توویتەکەدا زانیاری لەبارەى کات و شوێنی کوشتنی ئەو سەرکردانەی داعشی نەدرکاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment