کوردپرێس: ماوه‌یێک پێش ئێستا له گه‌رمه‌ی گشتپرسییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته لێدوانێکی پێشکه‌ش کردبوو که له کۆڕه سیاسییه‌کانی تورکیا و ناوچه‌که سه‌ره‌نجی هه‌موانی بۆ خۆ ڕاکێشابوو.
ناوبراو له لێدوانه‌که‌یدا نوێنه‌رانی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست و پارتی داد و گه‌شه‌ی هان دابوو و گوتبووی: پاش پارێزگای دۆزچه که 81هه‌مین پارێزگای تورکیایه که‌رکووک ده‌بێته پارێزگای 82هه‌م و مووسڵیش پارێزگای 83هه‌می تورکیا. پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین مانگ له‌و لێدوانانه هه‌رچه‌ند که‌رکووک و مووسڵ نه‌بوونه پارێزگاکانی 82 و 83هه‌می تورکیا و ئه‌و وڵاته‌ش نه‌یتوانی قووڵاییی ستراتێژیکی خۆی له‌و شوێنه په‌ره پێبدات به‌ڵام به ڕوانینێکی وردتر بۆ چه‌ند کیلۆمه‌تر ئه‌ولاتر و له خاکی سووریا ده‌کرێت به ته‌واوه‌تی ببینین که جرابلۆس خه‌ریکه ده‌بێته پارێزگای 82هه‌می تورکیا.
24ی ئهگێستی ئه‌مساڵ و پاش ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له‌ژێر ناوی قه‌ڵغانی فورات له باکووری سووریا شاری جرابلۆس به بێ بچووکترین پێکدادان و پاش هه‌ڵاتنی تیرۆریستانی سه‌ر به داعش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای تورکیا و سوپای ئازاده‌وه کۆنتڕۆڵ کرا.
ئێستاکه بۆ هه‌ر شوێنێکی شاری جرابلۆس بڕوانن ئاڵاکانی تورکیا ده‌بینرێت که له‌و شاره‌دا هه‌ڵکراوه. ئاسایشی شاره‌که که له‌لایه‌ن سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریاوه دابین ده‌کرێت جیاوازیی زۆری له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا نییه و هێزی ئاسایشی سوپای ئازادی سووریا و سوپای تورکیا ناوی شه‌قام و کۆڵانه‌کان ده‌گۆڕن و ناوی تورکییان لێ ده‌نێن.
هه‌موو خزمهتگوزارییێکی شاره‌که له جرابلۆس به تایبه‌ت له ئیداره‌ی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی شار و نه‌خۆشخانه‌کان له‌لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه ئیداره ده‌کرێت و به‌رپرسیارێتیی مه‌شق کردن به هێزی ئاسایشی جرابلۆسیش وه‌ئه‌ستۆی هێزی سه‌ربازیی تورکیایه. ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه و کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی بنهماکیتریشی بۆ به تورک کردنی جرابلۆس هه‌ڵگرتوووه بۆ نموونه خوێندن به زمانی تورکی له قوتابخانه‌کانی جرابلۆس.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پێشتر سوپای ئازادی سووریا له شاری جرابلۆس ده‌ستی کردوووه به نووسینی دیواره‌کان و وتنه‌وه‌ی دروشمی جۆربه‌جۆر له ڕێگای هه‌ڵواسینی لافیته و وێنه‌ی ئه‌ردۆغان و به‌و شێوازه‌ش وه‌فای خۆیان بۆ ئه‌ردۆغان ڕاگه‌یاندبوو که زیاتر له هه‌موو شتێک دروشمی "خودا بۆ هه‌میشه ئه‌ردۆغان وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری تورکیا و سووریا بهێڵێته‌وه" سه‌ره‌نجڕاکێشه.
ده‌سه‌ڵاتی سوپای تورکیا له خاکی سووریا ته‌نها به جرابلۆسهوه نه‌وه‌ستاوه و سوپای ئه‌و وڵاته تا ئه‌لباب و ئێستاش تا ئیدلیب پێشڕه‌ویی کردووه. ئه‌و پێشڤه‌چوونانه به‌هۆی بێده‌نگ بوون و ته‌نانه‌ت ڕه‌زامه‌ندیی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌نجام بووه و تا ڕاده‌یێکی زۆر دووپات کردنه‌وه‌ی مێژوو بوووه و ڕووداوه‌کانی ئیسکه‌نده‌روون و خه‌تای وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment