بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکەمین ڕێککەوتننامەی هاوکاری، ڕێککەوتننامەیێک بوو سەبارەت بە تەندروستی و کەرەستەی پزیشکی کە لە نێوان هەر دوو لایەندا واژۆ کرا.
لە درێژەدا ڕێککەوتننامەیێک بۆ چێکرنی نەخۆشخانە لە نێوان کۆمپانیای سامسۆنگ سی ئەند تی و نەخۆشخانەکانی مازەندەران و هەروەها کۆمپانیای پوسکو و نەخۆشخانەی شیراز واژۆ کرا.
هەروەها چەندین ڕێکەوتننامەی دیکە لە بواری بیمەی سەلامەت و سیستەمی زانیاری گەیاندنی نەخۆشخانە و هەندێک بواری دیکە لە نێوان حەسەن قازی زادە هاشمی وەزیری تەندروستیی ئێران و پارک نونگ هو، وەزیری تەندروستیی کوریای باشوور واژۆ کرا.
شایانی باسەڕۆژی چوارشەمە وەزیری تەندروستیی بە یاوەریی وەفدی هاوڕێی سەردانی کوریای باشووریان کرد.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment