بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی کردە هاوکارییە سێ لایەنەکەی ئێران، تورکیا و ڕووسیا لە قەیرانی سووریا و وتیشی: ئەم سێ وڵاتە لە قەیرانی سووریادا سەتای سەد یەک ئامانجیان هەیە. بەتایبەت ئەوەیکە لە بواری بەرنگار بوونەوە لەگەڵ تیرۆر و پاراستنی یەکپارچەییی سووریا یەکدەنگن و پێکەوە هاوکاری دەکەن. هەروەها ڕووسیا لەگەڵ ئێران و تورکیا گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەی وەدیهێنانی ئاشتی و سازان لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا بابەتێکی ئێجگار گرینگ و سەرەکییە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پاشان ڕەخنە لە ڕەفتاری واشنتۆن هەمبەر بە قەیرانی سووریا دەگرێت و دەڵێت: بە داخەوە واشنتۆن هیچ کارێکی سازندە و ئەرێنی ئەنجام نادات و لەمبارەوە هاوکاری ناکات. بە هیچ شێوەیێک لەم بابەتەوە لەلایەن کاربەدەستانی ئەمریکییەوە هەڵمەتێکی ئەرێنیمان نەبینیوە. لەم دواییەشدا کە ئەمریکا تەنیا خەریکی هەندێک کاردانەوە بۆ بەربەرەکانێ کردن لەگەڵ ڕووسیا بووە.
سەرچاوە: سپووتنیک
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment