به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری فارن ئێفێرز له شرۆڤه‌یێکی خۆیدا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕووسیا بۆ ئایندهی سووریا نووسیویه‌تی: ڕووسیا پێداگره له‌سه‌ر پاراستنی یه‌کڕیزیی سووریا. ستراتێژیی مۆسکۆ ده‌رباره‌ی سووریا هه‌مان ستراتێژییه سه‌باره‌ت به کورده‌کانی عێراق که دژ به سه‌ربه‌خۆییی کوردستانی عێراق بوون. ڕووسیا له سووریاش داوای پێدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به کورده‌کان ده‌کات.
له‌و شرۆڤه‌یه‌دا که دیمیتری ترنین نووسیویه‌تی هاتووه: ڕووسیا له چه‌ندین ده‌یه‌ی ڕابردوودا پێوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوووه و هه‌ندێک کاتیش پاڵپشتیی سه‌ربازی و سیاسیی کوردی کردووه. ڕووسیا هاوسه‌نگیی دروست کردوووه له پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ کورد و دراوسێکانی وه‌کوو عه‌ره‌ب و تورک. ئه‌و وڵاته خۆیشی حه‌شیمه‌تێکی که‌می کوردی کۆچبه‌ری تێدا ده‌ژی که پێوه‌ندیی ڕووسیا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ناوچه‌که ئاسان ده‌کاته‌وه و ئه‌و کوردانه ده‌وری لۆبیگه‌ری بۆ کورده‌کانی ناوچه‌که ده‌گێڕن.
دیمیتری ترنین به‌و حاڵه‌شه‌وه جه‌ختی کردۆته‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانیی ڕووسیا پایا بوونی پێوه‌ندیی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که و به تایبه‌ت کورده‌کان دیاری ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment