به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌بوو ئالا وه‌لایی سکرتێری که‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دای نێو حه‌شدی شه‌عبی به ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"ی وتوووه: لێدوانه‌که‌ی هه‌ژار عومه‌ر به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگی و پێوه‌ندییه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به سه‌رپێچی کردنی حه‌شدی شه‌عبی له فه‌رمانه‌کانی عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ناڕاسته چوونکه هێزه‌کانی ئێمه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی عه‌بادییه و هه‌رگیز دژایه‌تیی فه‌رمانی ناوبراو ناکات.
وه‌لایی زیادی کردووه: که‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا هه‌ندێک جار وای ده‌بینێت پێویسته شه‌ڕ له ناوچه‌یێکی تایبه‌تدا به مه‌به‌ستی ئازاد کرانه‌وه‌ی ناوچه‌که ئه‌نجام ببێت به‌ڵام عه‌بادی فه‌رمانیان پێ ده‌کات بڕۆنه ناوچه‌یێکی‌تر و که‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌داش په‌یڕه‌وی ئه‌و فه‌رمانده ده‌که‌ن چوونکه حه‌شدی شه‌عبی به‌شێکه له هێزی فه‌رمیی ژێر فه‌رمانی عه‌بادی.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه حه‌شدی شه‌عبی هه‌رگیز وه‌کوو ئه‌وه‌ی هه‌ژار عومه‌ر ئیدعای کردوووه به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی ئه‌منیی نه‌کردووه و ئه‌و دانیشتنانه‌ش تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment