به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عادل حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی نارازی بهSNNی ڕاگه‌یاند: سه‌ردانی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکامان له ھه‌ولێر کرد و له‌گه‌ڵیاندا کۆ بووینه‌وه‌و داوامان لێکردن فشاره‌کانیان له سه‌ر حکوومه‌تی ھه‌رێم و عێراق زیاد بکه‌ن، چیتر قوت و ژیانی مووچه‌خۆران نه‌کرێت به‌شێک له ململانێی سیاسییه‌کان، ھه‌روه‌ھا فشار له حکوومه‌تی عێراق بکه‌ن به لایه‌نی که‌مه‌وه مووچه‌ی وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌کان بنێرێت.
ناوبراو وتیشی: له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پێیان وتین که زانیاری و یادداشتهکهمان ده‌ده‌ن به نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، ھه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان حکوومه‌تی عێراق و ھه‌رێم به زووترین کات.
ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی نارازی، ڕاشی­گه‌یاند:کونساڵخانهی ئه‌مریکا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداین به جددی کار له‌سه‌ر یادداشتهکهمان بکه‌ن و ھه‌موو ھه‌وڵێکی خۆیان بده‌ن بۆ باش کردنی ژیانی مامۆستایان.
ئه‌مڕۆ ١٣ی دیسێمبێر، ژماره‌یێک له مامۆستایانی ناڕازیی به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی یادداشتێک به نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا له سلێمانییه‌وه به‌ره‌و شاری ھه‌ولێر به‌ڕێکه‌وتن و یادداشتهکهیان ڕاده‌ست کردن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment