گۆڕان ڕه‌خنه‌ی توند له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیری داراییی هه‌رێم بۆ پۆسته‌که‌ی ده‌گرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی به‌شی حکوومه‌ت له‌ ژووی حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای‌گه‌یاند: ده‌ستبه‌کار بوونه‌وه‌ی ڕێباز حه‌ملان وه‌ک وه‌زیری دارایی ھیچ په‌یوه‌ندییێکی به‌ بزووتنه‌وه‌که‌وه‌ نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانا عه‌بدولکه‌ریم وتی: ده‌ستبه‌کار بوونه‌وه‌ی ڕێباز حه‌ملان بڕیارێکی شه‌خسی خۆیه‌تی و بڕیارێکی نابه‌رپرسانه‌یه ‌و خۆی لێی به‌رپرسیاره‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌وان وه‌ک وه‌زیری گۆڕان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناکه‌ن چوونکه‌ ئه‌و پێشتر ده‌ستی له‌ کار کێشاوه‌ته‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ گۆڕانه‌وه‌ نه‌ماوه‌.

رێباز حه‌ملان له‌ مانگی ئه‌کته‌وبری ٢٠١٥ه‌وه‌ له ‌پۆسته‌که‌ی نه‌ماوه‌ دوای ئه‌وه‌ی پارتی بڕیاری دا سه‌رۆکی په‌رله‌مان و به‌رپرسه‌کانی گۆران که‌ چوار وه‌زیر و سه‌رۆک ده‌سته‌یێک بوون له‌ پۆسته‌کانیان دوور بخاته‌وه‌ و ڕێگریی له ‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان کرد بۆ ھه‌ولێر. حه‌ملان پێش به‌ڕێوه‌ چوونی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9286

Your Comment

You are replying to: .
captcha