ئه‌م جۆره‌ زه‌رده‌واڵه‌یه‌ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ ده‌کات

به‌شی ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- لێكۆلێنه‌وه‌ی‌ پزیشكانی‌ زانكۆی‌ "لیدز"ی‌ به‌ریتانی‌ ده‌ریده‌خات له‌ كاتی‌ پێوه‌دانی‌ جۆره‌ زه‌رده‌واڵه‌یێكی‌ به‌رازیلی‌ توانای‌ تێكشكاندنی‌ خانه‌كانی‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و له‌ناوبردنیانی‌ هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دكتۆر باوڵ بێڵز كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ بووه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ده‌كرێت ئه‌و ماده‌ی‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ ژه‌هری‌ ئه‌و جۆره‌ زه‌رده‌واڵه‌یه‌دا هه‌یه‌ وه‌ک بنه‌مای‌ دروست كردنی‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌كار بهێنرێت كه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ خانه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كانی‌ له‌شدا له‌ناو به‌رێت.

پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانن تا چه‌ند رۆڵی‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: لڤین پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9270

Your Comment

You are replying to: .
captcha