به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ده‌سته‌به‌ر كردنی سه‌قامگیری له‌ سووریا

به‌شی تورکیا- هیزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا له‌ سووریا ڕای‌گه‌یاند: "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ده‌سته‌به‌ر كردنی سه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ڕوون كردنه‌وه‌ی پووتن بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا وتی: "ئه‌گه‌ر ڕووسیا بكشێته‌وه‌ ئه‌مه‌ بژارده‌ی ئه‌وانه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ده‌سته‌به‌ر كردنی سه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا".

ناوێرت له‌ میانه‌ی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی ڕۆژانه‌یدا ڕوون كردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه‌ دا.

ناوبراو له‌باره‌ی ڕوون كردنه‌وه‌ی ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆكی رووسیا بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ سووریا گوتی: "زۆر سه‌یره‌، ده‌كرێت رووسیا پێی وابێت له‌ سووریا ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتایی هاتوووه‌ به‌ڵام كاری ئێمه‌ له‌ سووریا كۆتایی نه‌هاتوووه‌. كاتێک ده‌ڵێم ئێمه‌، مه‌به‌ستم ئه‌مریكا و ته‌واوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌. هه‌ندێک شوێن هه‌یه‌ به‌ ده‌ستی داعشه‌وه‌یه‌. هێشتا ئه‌و وڵاته‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ سه‌قامگیریی تێدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت. ئه‌گه‌ر ڕووسیا بكشێته‌وه‌، ئه‌مه‌ بژارده‌ی ئه‌وانه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ده‌سته‌به‌ر كردنی سه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا".

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی رێككه‌وتنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د بۆ مانه‌وه‌یان تا ساڵی 2021 كه‌ له‌ گۆڤاری نیۆیۆركه‌ر بڵاو كرابووه‌وه‌، پرسیار له‌ ناوێرت كرا که‌ ناوبراو له‌ وه‌ڵامدا زیادی کرده‌وه‌: "ئه‌مریكا چاودێری قۆناغی جنێڤی كردوووه‌ له‌باره‌ی سووریاوه‌ و پێمان وانییه‌ ئه‌سه‌د له‌ داهاتووی سووریادا بوونی هه‌بێت. ئه‌وه‌ بڕیارێكه‌ كه‌ گه‌لی سووریا ده‌یده‌ن".

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی ڕۆژنامه‌نووساندا كه‌ پێداگریان كرد، رای‌گه‌یاند: "له‌ وتاره‌که‌دا نووسراوه‌ كه‌ ئێمه‌ په‌سه‌ندمان كردوووه‌ ئه‌سه‌د تا 2021 له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌. شتێكی له‌و شێوه‌یه‌مان په‌سه‌ند نه‌كردوووه‌".

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆچی حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، داواكه‌ی رووسیا "با ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی یه‌كتری وه‌رنه‌ده‌ین"ی كه‌ له‌ ئه‌مریكای كردبوو ره‌تكرده‌وه‌، ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ متمانه‌ به‌ رووسیا ناكرێت و جه‌ختی کردوه‌: "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پێكه‌نینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌شوهه‌وایێک دروست كراوه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌ داواكارییێکه‌مان ره‌تكردبێته‌وه‌. ده‌مه‌وێت وه‌بیرتان بهێنمه‌وه‌ كه‌ كاتێ دێته‌ سه‌ر رێككه‌وتنه‌كان رووسیا لایه‌نێكی جێی متمانە نییە".

وه‌ك هۆكاریش بۆ ئه‌و گوتانه‌، ناوێرت ئاماژه‌ی به‌ رێككه‌وتنی مینسک و رێككه‌وتننامه‌ی هێزی ناوه‌كی مامناوه‌ندی كرد.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9266

Your Comment

You are replying to: .
captcha