نوێنه‌رانی کرماشان داوا له‌ ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن سنووری په‌روێز خان بکاته‌وه‌

به‌شی ئێران- ئه‌حمه‌د سه‌فه‌ری نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان له‌ په‌رله‌مانی ئێران به‌ کوردپرێسی وتوووه‌: داوا له‌ ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ین بۆ کردنه‌وه‌ی سنووری په‌روێز خان و سنووری خه‌سره‌وی کاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان له‌ په‌رله‌مانی ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت: پارێزگای کرماشان پله‌ی یه‌که‌می بێکاریی هه‌یه‌ له‌ وڵاتدا بۆیه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌کرا کاتی چله‌ی ماته‌مین سنووری په‌روێز خان وه‌کوو سنووری فه‌رمیی ئێران به‌ ڕووی زیاره‌تکاراندا بکرێته‌وه‌ به‌ڵام له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ نه‌کرا.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: داوا له‌ دوکتۆر زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، دوکتۆر ڕه‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگری و هه‌روه‌هاش جه‌نابی شه‌مخانی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ده‌که‌م ئه‌م بابه‌ته‌ بخه‌نه‌ یه‌که‌مایه‌تیی خۆیان و زوو به‌ زوو بۆ کردنه‌وه‌ سنووری په‌روێز خان و چاره‌سه‌ری به‌شێک له‌ کێشه‌کانی خه‌ڵکی کرماشان هه‌وڵی پێویست بده‌ن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ سنووری په‌روێز خان له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو و پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعش به‌ شێوازی کاتی چه‌ندین جار داخراوه‌ و کراوه‌ته‌وه‌. ئێستاش له‌سه‌ر خواستی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی عێراق به‌ستراوه‌ و هیچ چالاکییێکی بازرگانی له‌و سنووره‌وه‌ ئه‌نجام نابێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9256

Your Comment

You are replying to: .
captcha