به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م ڕکابه‌رییانه ڕۆژی 27ی سه‌رماوه‌ز ده‌ست­پێده‌کات و 20 پارێزگای وڵات تێیدا به‌شدار ده‌بن ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی 4 ڕۆژ ده‌بێت و له هه‌ر دوو به‌شی ئازاد و فه‌رهه‌نگی.
له به‌شی فه‌رهه‌نگیدا پارێزگاکانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، ئیسفه‌هان، گیلان، ئه‌لبورز، کرماشان و کوردستان، کوهگیلویه بوێرئه‌حمه‌د، ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، گوڵستان و مه‌رکه‌زی له ڕۆژی 27ی سه‌رماوه‌زدا ڕکابه‌رییه‌کانی خۆیان به شێوه‌ی تیمی ده‌ست­پێده‌که‌ن و هه‌روه‌هاش پارێزگاکانی کوردستان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، گیلان، قه‌زوین، ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، خوراسانی باکووری، ئه‌رده‌بیل، قوم، خووزستان، فارس پاش کێشاندن و پشکنین سه‌رله‌به‌یانیی 29ی سه‌رماوه‌ز له به‌شی زۆرانبازیی ئازاده‌وه ڕکابه‌ری ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment