بهپێی ههواڵی کوردپرێس، دوێنێ رێکس تیلەرسن لە "دیداری دامەزراوەی ئەتلانتیکی ئەنجومەنی کۆریا بۆ ٢٠١٧"دا وتی: سیاسەتی ئێمە هەمیشە لەگەڵ یەکپارچەییی خاکی عێراق دایە. ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان کە چەند مانگێک لەمەوبەر ئەنجام درا دژی ئەو یەکپارچەییە بوو.
ڕاشی­گەیاند: کار دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەین هەرێم و بەغدا بە یەکپارچەیی دەمێننەوە و پشتیوانیی کەم کردنەوەی توندوتیژییەکان و کارکردن بەپێی دەستوور دەکەین کە هەرگیز بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە.
وتیشی: شانبەشانی کورد دەوەستین و پشتگیرییان دەکەین لە جێبەجێ کردنی دەستووری عێراق بە تەواوی و کاتێکیش جێبەجێ کرا باس لەو سکاڵا و داوایانە دەکەین کە کورد هەیبوون و هیواخوازیشین ئەوە ببێتە هۆی عێراقێکی یەکگرتوو.
ئەوەش لەکاتێک دایە کە ڕۆژی ٢٥ی سێپتێمبێری ئەمساڵ، سەرەڕای ناڕەزاییەکان لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی دیکەوە هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دا، ئەوەش وای کرد پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا پێ بنێتە قۆناغێکی نوێی ئاڵۆزییەوە و تا ئێستا چارەسەر نەکراوە.
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment