بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەمید ڕەزا خوشبەخت سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی بانە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی مێهرەجانەکەدا وتی: بانگەوازی مێهرەجانی سەرانسەریی چیرۆکی بانە لە ساڵی 1394دا ڕاگەیێندرا بوو و هەزار و شەست و هەشت بەرهەم لە سەرانسەری وڵاتەوە بۆ ناوەندی بڕیاردانی مێهرەجانەکە نێردران کە بەرهەمەکان بە زمانی کوردی و فارسی نووسراون.
ناوبراو زیادی کرد: لیژنەی ناوبژیوانەکان 30 بەرهەمی فارسی و 30 بەرهەمی کوردییان بۆ خوێندنەوە هەڵبژاردووە. هەروەها 5 وتار و 8 بەرهەمیش لە بەشی منداڵان و مێرمنداڵان لە مێهرەجانەکەدا دەخوێنرێتەوە.
خوشبەخت زیادی کرد: بانە مەڵبەندی نووسەرانی گەورە وەکوو ئیبراهیم خان یوونسی و عەتا نەهاییە و دەتوانێت ببێتە جەمسەری چیرۆک نووسیی وڵات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment