ده‌ست به‌ فرۆشتنی زه‌وییه‌کانی سه‌ر مانگیش کرا

به‌شی ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ که‌ بۆشاییی ئاسمان موڵکی هیچ که‌س و لایه‌نێک نییه‌ به‌ڵام سه‌رمایه‌دارێکی ئه‌مریکی هیچ به‌ندێکی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ نایگرێته‌وه‌ و خاوه‌ندارێتیی مانگ ده‌کات و ده‌ست به‌ فرۆشتنی زه‌وییه‌کانی سه‌ر مانگ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داره‌کان بیر له‌ زه‌وی بکه‌نه‌وه‌ بۆ ده‌ستکه‌وتی زیاتر به‌ڵام دینیس هۆبی ئه‌مریکی بیری له‌ ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی کردۆته‌وه‌ ‌و خاوه‌ندارێتیی مانگ ده‌کات و هه‌ر که‌س بیه‌وێت ده‌توانێت زه‌ویی لێ بکڕێت.

هۆبی سه‌رمایه‌دار هیچ پارچه‌ زه‌وییێکی له‌سه‌ر زه‌وی نییه‌ به‌ڵام خاوه‌ندارێتیی مانگ ده‌کات و له‌ بۆشاییی ئاسماندا که‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌.

ناوبراو بیری له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ له‌ ئێستادا له‌ بۆشاییی ئاسمان هیچ یاسا و رێسایێک نییه‌ هه‌ر بۆیه‌ هه‌لێکی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ به‌و پارچه‌ زه‌ویانه‌ی سه‌ر مانگه‌وه‌ بکات.

ئه‌و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ ساڵی 1967دا له‌لایه‌ن 100 وڵاته‌وه‌ ئیمزا کراوه‌ که‌ هیچ وڵاتێک بۆی نییه‌ خاوه‌ندارێتیی بۆشاییی ئاسمان بکات.

له‌ په‌یماننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌ هیچ کۆمپانیا و که‌سایه‌تییێک نه‌کراوه‌ هه‌ر بۆیه‌ هۆب ئه‌و بۆشایییه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه ‌و به‌ڵگه‌نامه‌یێکی پێشکه‌شی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان کردوووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر تێبینییێکیان له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ ڕوو چوونکه‌ ده‌یه‌وێت خاوه‌ندارێتیی مانگ بکات و به‌ وته‌ی خۆی هیچ ڕه‌خنه‌یێک له‌ کاره‌که‌ی نه‌گیراوه‌.

ئه‌و کاره‌ بۆ هۆب گاڵته‌ نییه‌، چوونکه‌ باڵیۆزێکی تایبه‌تی دامه‌زراندوووه‌ و په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و که‌سانه‌ ڕێک ده‌خات که‌ ده‌یانه‌وێت زه‌وی و زار له‌ بۆشاییی ئاسماندا بکڕن.

ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ یه‌ک فودان له‌سه‌ر مانگ به‌ 19 دۆلار و 99 سه‌نت ده‌فرۆشێت که‌ به ‌باج و خه‌راجی ئاسمانییه‌وه‌ ده‌گاته‌ 24 دۆلار (فودانێک یه‌کسانه‌ به‌ 4200 مه‌تر.)

ناوبراو له‌ ساڵی 1980دا 600 فودان زه‌ویی سه‌ر مانگی فرۆشتووه‌ و له ‌لێدوانێکیشیدا بۆ رۆژنامه‌یێک ده‌ڵێت: له‌ 193 وڵاتی جیاوازه‌وه‌ 6 ملیۆن کڕیار داواکارییان پێشکه‌ش کردوووه‌.

ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ له‌ ساڵی 1999 ناوبراو نامه‌یێکی ئه‌لیکترۆنیی له ‌که‌سێکه‌وه‌ بۆ دێت به ‌ناوی فریترۆڵ بۆب ئه‌ویش رای‌گه‌یاندووه‌ خاوه‌ندارێتیی خۆر ده‌کات و ده‌بێت له ‌پای ئه‌و وزه‌یه‌ی پێشکه‌شی ده‌کات بۆ هه‌ساره‌که‌ی 30 ملیۆن دۆلاری پێ بدات، هه‌ر که‌سێکیش هه‌ساره‌یێک بکڕێت ده‌بێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ خاوه‌نی خۆر بدات که‌ له‌ وه‌ڵامدا هۆب رای‌گه‌یاندووه‌ ئه‌و خزمه‌گوزارییه‌ی ناوێت و ده‌توانێت به‌شه‌که‌ی ئه‌وان بکوژێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9232

Your Comment

You are replying to: .
captcha