زه‌نگه‌نه‌ هه‌واڵی گران بوونی نرخی به‌نزین ڕه‌ت ناکاته‌وه‌

به‌شی ئێران- وه‌زیری نه‌وتی ئێران ڕای‌گه‌یاند: باسی گران بوونی نرخی به‌نزین له‌ بودجه‌ی ساڵی 97دا کراوه‌ به‌ڵام کات و چۆنیه‌تیی گران بوونی نرخی به‌نزین هێشتاکه‌ دیاری نه‌کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: هه‌ر کاتێک پێویست بوو ده‌وڵه‌ت پرسی گران بوونی به‌نزین ڕاده‌گه‌یێنێت.

وه‌زیری نه‌وت زیادی کرد: گران بوونی نرخی به‌نزین له‌ بودجه‌ی ساڵی 97دا بینراوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ چ کاتێک و به‌ چ شێوازێک نرخی نوێ ڕاده‌گه‌یێندرێت هێشتاکه‌ دیاری نه‌کراوه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی زیاد کرد: باسی نرخی به‌نزین هێشتاکه‌ به‌رده‌وامه‌ و ئه‌و بڕیاره‌ له‌ په‌رله‌مان باسی له‌سه‌ر ده‌کرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9225

Your Comment

You are replying to: .
captcha