به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زاناکان ڕایانگه‌یاندووه: قه‌باره و تیره‌ى کونه ڕه‌شه‌که له ئێستادا ٨٠٠ ملیۆن ئه‌وه‌نده‌ى قه‌باره و تیره‌ى کۆمه‌ڵه‌ی خۆره و له ماوه‌ى چه‌ند ساڵی ڕابردوودا قه‌باره‌ى زۆر زیادی کردوووه.
زاناکان ڕاشیانگه‌یاندووه: بارودۆخێکى تایبه‌تی گه‌ردوونی وای کردوووه کونه‌که گه‌وره ببێت له‌و ماوه که‌مه‌دا به‌ڵام هۆکاره‌که‌ى به وردی نازانرێت چییه.
دانیال ستیرن که یه‌کێکه له زاناکان ئاماژه‌ى به‌وه کردوووه به‌پێی لێکۆڵینه‌وه گه‌ردوونییه‌کان ئه‌و کونه ڕه‌شه که گه‌وره‌ترینه له گه‌ردووندا پێش ٦٩٠ ملیۆن ساڵ له ئه‌نجامى تهقینهوهیێکى گه‌وره دروست بوووه.
ناوبراو جه‌ختی کردۆته‌وه: به‌پێی لێکدانه‌وه‌ى وێنه‌کان چه‌ندین گازی ژه‌هراوی ده‌وروبه‌رى کونه‌که‌ی گرتوووه.
شایانی باسه؛ ئاژانسی ناسا مه‌زنترین ئاژانسی ئاسمانییه له جیھاندا که ساڵی ١٩٥٧ دامه‌زراوه و بودجه‌ی ساڵانه‌ی ١٦ ملیار دۆلاره و جگه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی، ناسا به‌رپرسیشه له لێکۆڵینه‌وه‌ى مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌کانیش.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment