به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١١ی دیسێمبێری ٢٠١٧ به سه‌رۆکایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیران و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی کوردستان، کۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌وه که تا ئێستا له عێراق به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌سته‌وه ھاتوون، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پیرۆزبایی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و ته‌واوی گه‌لی کوردستان و ھه‌موو گه‌لی عێراق و ھێزه چه‌کداره عێراقییه‌کان کرد. ھه‌روه‌ھا سوپاسی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش کرد که به بێ ھاوکاری و پشتگیریی ئه‌وان، ئه‌سته‌م بوو ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه به‌ده‌ست بێن. گیانفیدایی و قاره‌مانیه‌تیی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی له‌و سه‌رکه‌وتنانه‌دا به‌رز نرخاند که یه‌که‌م سه‌رکه‌وتنیان به سه‌ر داعشدا تۆمار کرد و بوونه یه‌که‌م ھێزی شکێنه‌ری داعش.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که داعش ته‌نھا به له‌ناو بردنی سه‌ربازی کۆتایی نایێت، به‌ڵکوو به ڕاست کردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و نه‌ھێشتنی ئه‌و بیر و زه‌مینه و ھۆکارانه ده‌بێت که بوونه ھۆی دروست بوون و سه‌رھه‌ڵدانی داعش. ده‌بێت ھۆکاره‌کان و زه‌مینه‌ی سه‌رھه‌ڵدانی داعش بنه‌بڕ بکرێن. نه‌مانی داعش به زامن کردنی یه‌کسانی و ھاوبه‌شیی ھه‌موو پێکھاته‌کانی عێراق له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و دابین کردنی مافه‌کانیان ده‌بێت.
له بڕگه‌ی یه‌که‌می کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێز د. ئاشتی ھه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌کان، سه‌باره‌ت به تێکڕای به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت له بلۆکه‌کانی ئێستای ھه‌رێمی کوردستان و داھاتی خه‌ملێنراوی ھه‌نارده‌کردن و فرۆشی نه‌وتی به‌رھه‌مھێنراو له‌و بلۆکانه بۆ شه‌ش مانگی یه‌که‌می ساڵی ٢٠١٨، ڕاپۆرتێکی پێشکه‌ش کرد و خه‌رجییه‌کانی ئه‌و بواره‌ی خسته ڕوو.
دواتر به‌ڕێز ڕابه‌ر سدیق بریکاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به وه‌کاله‌ت، ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به داھاته گشتییه‌کانی دیکه، جگه له نه‌وت و خه‌رجییه گشتییه‌کانی خه‌مڵێنراو بۆ شه‌ش مانگی یه‌که‌می ساڵی ٢٠١٨ خسته ڕوو، به‌تایبه‌تیش مووچه و ته‌رخان کراوی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه سه‌ره‌کییه‌کان. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ھه‌ر دوو ڕاپۆرته‌که و بژارده‌کانی دابین کردنی مووچه و بودجه‌ی ھه‌رێمی کوردستانی له چوارچێوه‌ی داھاتی چاوه‌ڕوان کراو بۆ ساڵی ٢٠١٨‌دا تاوتوێ کرد که تیایدا دابین کردنی مووچه له ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌بێت.
پاشان سه‌باره‌ت به چاکسازی له که‌رتی وه‌زیفه‌ی گشتی، خانه‌نشینی، مووچه، ده‌رماڵه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی بابه‌تی وه‌رگرتنی زیاتر له مووچه‌یێک له پاره‌ی گشتی، ڕێک خستنه‌وه‌ی لیسته‌کانی خانه‌نشینان، ڕێکخستنه‌وه‌ی وارسی شه‌ھیدان، فه‌رمانگه و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌کان به خانه‌نشینی، سوودمه‌ندانی ئیمتیازاتی زیندانی سیاسی، ڕێکخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌کان به جۆرێک ته‌نھا که‌سانی شایسته سوودمه‌ند بن، چالاک کردنی سندۆقی خانه‌نشینی تاکوو زامنی مافی خانه‌نشینانی شایسته بکرێت، به پێی یاسا و ڕێنماییه به‌رکاره‌کان، ڕاپۆرتێک خرایه ڕوو.
به‌ڕێز د. پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده، سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگ و به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٧ ـ ٢٠١٨، بابه‌ته په‌روه‌رده‌ییه‌کان، به‌ھا مرۆییه‌کان، بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ، خۆشه‌ویستیی نیشتمان، ژینگه‌پارێزی و ڕاگرتنی پاک و خاوێنی له پڕۆگرامه‌کانی خوێندندا، له‌گه‌ڵ پو‌خته‌ی چالاکییه‌کانی وه‌زاره‌ت له بواری خوێندنی پیشه‌یی و خوله‌کانی پێگه‌یاندن و به‌ھێز کردنی توانای مامۆستایان‌دا، ڕاپۆرتێکی پێشکه‌ش کرد و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستخۆشی لێکرد.
به‌ڕێز عه‌بدولسه‌تار مه‌جید وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو، سه‌باره‌ت به پلانی وه‌زاره‌ت بۆ قۆناغی ئێستای ھه‌رێمی کوردستان، پێداویستیی تاکه‌که‌سی له ئاو و خۆراک، کۆی پێداویستیی ئاو و خۆراک له ھه‌رێمی کوردستان، پلانی وه‌زاره‌ت له قۆناغه‌کانی به‌رھه‌مھێنان، به بازاڕ کردن و داکردنی به‌روبوومه خۆراکییه سه‌رکییه‌کان، سه‌رچاوه‌کانی ئاو به‌تایبه‌تیش به‌نداوه‌کان و دروست کردنی پۆنت بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو، ڕاپۆرتێکی پێشکه‌ش کرد.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاپۆرته‌که‌ی تاوتوێ کرد و بڕیار درا لیژنه‌یێکی تایبه‌تمه‌ند له وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی کشتوکاڵ له په‌رله‌مانی کوردستان پێشنیاره‌کانی وه‌زاره‌ت تاوتوێ بکه‌ن تاکوو بڕیاری پێویستیان له‌و باره‌وه بدرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment