سه‌رۆک ­کۆماری ئێران: بۆ ئاسایی کردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ دوو مه‌رجمان هه‌یه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆک­ کۆماری ئێران ڕه‌خنه‌ی له‌ بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ ناساندنی قودس وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل گرت و ڕای­ گه‌یاند: ئه‌و هه‌نگاوه‌ شکست ده‌هێنێت. ده‌شڵێت، تاران دوو داواکاریی له‌ ڕیاز هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی بکات ده‌کرێ په‌یوه‌ندییه‌کانیان ئاسایی بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ وته‌یێکدا ڕای­ گه‌یاند: ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مریکا و ئیسرائیل شکست ده‌هێنێت و رۆژێکیش دێت قودس ده‌که‌وێته‌وه‌ ژێر ده‌ستی موسڵمانان.

سه‌رۆک­ کۆماری ئێران ڕه‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌ته‌کانی سعوودیه‌ش گرت و ڕای ­گه‌یاند: ئه‌گه‌ر سعوودیه‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل کۆتایی پێبهێنێت و واز له‌ بۆردومان کردنی یه‌مه‌نیش بهێنێت، ئه‌و کاته‌ هیچ کێشه‌یێک له ‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا نامێنێت.

ڕۆحانی وتی: "ئێمه‌ دوو شتمان له‌ سعوودیه‌ ده‌وێت: وازهێنان له‌ په‌یوه‌ندی هه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ زایۆنیزم و وه‌ستاندنی بۆردومانی نامرۆڤانه‌ی له‌ یه‌مه‌ن. ئێمه‌ کێشه‌ی دیکه‌مان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ نییه‌ و ده‌توانین په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌ست­ پێبکه‌ینه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی باشیشمان هه‌بێت. ده‌بێت ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م کاره‌ بن."

ئێران و سعوودیه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ناکۆکیان له‌سه‌ر چه‌ندین پرس هه‌یه‌، هه‌ر دوو وڵاتیش کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌که‌ هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9212

Your Comment

You are replying to: .
captcha