به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رۆژی دووشه‌ممه 11-12-2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و كه‌م بوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان باس كران و باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق جه‌ختی له پێویستیی بوونی دیالۆگێكی جیدی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان نیشان دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق سوپاسی خه‌ڵک و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و بارقورسییهی له سه‌ریه‌تی به تایبه‌تی دوای هاتنی ژماره‌یێكی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان و دووپاتی كرده‌وه: "ئه‌ڵمانیا له ڕێگه‌ی رێكخراوه ناحكوومییهكانییهوه و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هاوكاری كردنی ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت".
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ڕۆڵی حكوومه‌ت و رێكخراوه ناحكوومییه‌كانی ئه‌ڵمانیای كرد و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هیوای خواست ئه‌ڵمانیا ڕۆڵی خۆی بۆ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان بگێڕێت و به پێویستی زانی به‌پێی ده‌ستوور به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment