ڤلادیمیر پووتین بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ئەردۆغان چووە ئەنقەرە

بەشی تورکیا- ڤلادیمیر پووتین پاش سەفەری سووریا و میسر، بە مەبەستی تاوتوێی قەیرانی سووریا لەگەڵ ئەردۆغان چووە ئەنقەرەی پێتەختی ئەو وڵاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤلادیمیر پووتین سەرۆک‌کۆماری رووسیا بە مەبەستی دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک‌کۆماری تورکیا و گفتوگۆ لەبارەی پرس و بابەتەکانی سووریاوە گەیشتە ئەنقەرە.

بە گوێرەی وتەکانی دیمیتری پسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرێملین، تەوەری گفتوگۆی نێوان پووتین و ئەردۆغان پرسی سووریا و چەندوچۆنی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لەو وڵاتە دەبێت.

پێش ئەوەی بگاتە تورکیا، پووتینی سەرۆک‌کۆماری ڕووسیا کورتە سەفەرێکی بۆ سووریا و میسریش کردووە و لە سووریادا فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لەو وڵاتەی دەرکرد.

پسکۆڤ باسی لەوەش کردووە چارەسەری سیاسیی قەیرانی سووریا، کۆنگرەی گفتوگۆی نەتەوەییی سووریا و بەشداربووانی کۆنگرەکە لە دیکەی تەوەرەکانی وتووێژی نێوان پووتین و ئەردۆغان دەبێت.

سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆلۆ

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9204

Your Comment

You are replying to: .
captcha