ڕوونکردنەوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی سنووری ماکۆ

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵات دەڵێت: ڕووداوی هێرش بۆ سەر سنوورەوانانی ئێرانی لە سنووری ئێران و تورکیا هێشتاش لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵات لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دواهەمین زانیارییەکانی پرسی کوژرانی سنوورەوانانی ئێرانی لە سنووری تورکیا کە حەفتەی ڕابردوو لە سنوورەکانی ماکۆ ڕووی دابوو ڕای‌گەیاند: ئێوارەوەختی ١٣ی سەرماوەز لە خاڵی سفری سەر سنووری ئێران و تورکیا لە ناوچەی بازرگان بە داخەوە ئەم ڕووداوە ڕووی داوە و پێنج کەس لە هاونیشتمانان شەهید و بریندار بوونە.

وتیشی: لەم ڕووداوەدا سەروانی ئینتیزامی خوالێخۆشبوو مەلەک‌زادە شەهید بووە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوونە کە هەندێکیان هێزی پەیمانگەی ئاو بوون و بۆ سەردان و پشکنینی پێویستی دیواری سنووریی تورکیا لەو شوێنەدا ئامادە بوونە.

قاسمی باسی لەوەش کرد: دەسبەجێ پاش ڕووداوەکە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێوەندیی بە جەنابی زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەوە کردووە و لەوە دڵنیای کردوون کە بەدواداچوونی جیدی بۆ بابەتەکە دەکەن و دیکەی کاربەدەستانی تورکیاش هەر ئەم هەڵوێستەیان نواندوە.

وتەبێژی وەازرەتی دەرەوە هەروەها دەری‌بڕی: وادەزانم ئەم بابەتە هێستاکەش لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت و ڕەنگە لە داهاتوویێکی نزیکدا ئەنجامی پشکنینەکان ئاشکرا بکرێت.

سەرچاوە: ئیسنا

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9203

Your Comment

You are replying to: .
captcha