بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکووری سووریا بە فەرمی و لە ڕێوڕەسمێکدا یەکەم زانستگای کانتۆنی کۆبانیی کردەوە.
زانستگای کۆبانی بە دروشمی "گەلان بە هەوڵ و زانست و ئاگاداری گەشە دەکەن" ڕۆژی ڕابوردوو و لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی 'باقی خەدوو" بەڕێوەچوو کرایەوە.
نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکووری سووریا، ئەندامانی دامودەزگای بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (TEV-DEM) و مامۆستایانی شاری کۆبانی لە ئاهەنگەکەدا ئامادە بوون.
سەرچاوە: هاوار نیوز
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment