١١ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٩:٢٦
زانستگای کۆبانی بە فەرمی کرایەوە

بەشی سووریا- ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکووری سووریا بە فەرمی انستگای کۆبانیی وەکوو یەکەم انستگای کانتۆنی کۆبانی کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکووری سووریا بە فەرمی و لە ڕێوڕەسمێکدا یەکەم زانستگای کانتۆنی کۆبانیی کردەوە.

زانستگای کۆبانی بە دروشمی "گەلان بە هەوڵ و زانست و ئاگاداری گەشە دەکەن" ڕۆژی ڕابوردوو و لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی 'باقی خەدوو" بەڕێوەچوو کرایەوە.

نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکووری سووریا، ئەندامانی دامودەزگای بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (TEV-DEM) و مامۆستایانی شاری کۆبانی لە ئاهەنگەکەدا ئامادە بوون.

سەرچاوە: هاوار نیوز

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9202

Your Comment

You are replying to: .
captcha