بەپێی هەواڵی کوردپرێس بوومەلەرزەکە تا ڕادەیێک بەگوڕ و تین بووە و لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و کوردستان هەستی پێکراوە.
زۆربەی خەڵکی ئەو سێ پارێزگایە لە ترسی زەویلەرزەکە لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی ناوەندی لەرزەپێویی زانستگای تاران داتاکانی بوومەلەرزەکە بەم شێوەیەن:
گەورەیی بە پێوەری ریختەر: ٦
شوێنی ڕوودان: سنووری ئێران و عێراق لە دەورووبەری ئەزگڵەی سەر بە پارێزگای کرماشان
کات و ساتی ڕوودان بە کاتی خۆجێیی: ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٦، کاتژمێر ١٧:٣٩:٥٦
قووڵایی: ١٠ کیلۆمەتر
هێڵی درێژی: 45.8
بازنەی پانی: 35.07
نزیکترین شارەکان:
ئەزگڵەی کرماشان ٢٦ کم
نەوسوودی کرماشان ٣٨ کم
نۆدشەی کرماشان ٤٣ کم
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment