بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسێکی سەربازیی تورکیا ڕایگەیاند سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنێکی دژە تیرۆردا کوژراوە.
ئەم کاربەدەستە کە نەیدەویست ناوی ئاشکرا بکرێت باسی لەوە کرد سوپای تورکیا لە پارێزگای شرناخ خەریکی زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییە.
لە یەکێک لەم ئۆپەراسیۆنانەدا میلیشیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆمبێکی دەستسازیان لە دوورەوە تەقاندەوە و هەر بەو هۆیەوە سەربازێکی تورک بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتیی شرناخ گوازرایەوە بەڵام برینەکانی قووڵ بوون و گیانی خۆی لەدەست دا.
سەرچاوە: حوڕیەت
کۆدی هەواڵنێر: 60105
Your Comment