کوردپرێس:
بنکەی فەرهەنگیی ناسراو بە پلەتفۆرمی زمانی کوردی لە نامەیێکدا بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا داوای کردووە زمانی کوردی بە فەرمی بناسرێت و دانی پێدا بنرێت.
ئەو ئەنجومەنە هەروەها داوای لە سەرۆککۆماری تورکیا کردووە سیاسەتی ئاسەمیلە کردن دژی زمانی کوردی و خەڵکی کورد کۆتایی پێبهێنرێت.
بە پێی نووسراوی کوردستان 24 لەو نامەیەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بنکەکە لەگەڵ ئەردۆغان هاوڕایە کە ئاسەمیلە کردن تاوانێکی دژە مرۆڤایەتییە و زمانی کوردییش ڕووبەڕووی بۆتەوە.
پلەتفۆرمی زمانی کوردی داوای ئەوەشی کردووە کە گوشارەکان دژی زمانی کوردی بوەستێندرێت و ئەو زمانە ببێتە خاوەنی پێگەیێکی فەرمی و یاسایی.
پلەتفۆرمی زمانی کوردی لە ساڵی 2018 بە هاوکاریی 9 حیزب و ڕێکخراوی جیا لە دیاربەکر دامەزرا. ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پلەتفۆرمەکە نیازیانە بە ملوێنان کوردی تورکیا بتوانن لە مافی ئینسانیی خۆیان بەهرەمەند بن و زمانی کوردی بە زمانی فەرمی و زمانی خوێندن بناسرێت.
Your Comment