سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵ ده‌دات هه‌رێمی کوردستان به‌ ته‌واوه‌تی بخاته‌ په‌راوێزه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: حه‌یده‌ر عه‌بادی نه‌ک هه‌ر هه‌وڵی وه‌په‌راوێزخستنی پێشمه‌رگه‌ ده‌دات به‌ڵکوو به‌نیازه‌ به‌ ته‌واوه‌تی هه‌رێمی کوردستان بخاته‌ په‌راوێزه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کیفاح مه‌حموود به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ وتاره‌که‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ نه‌کرد که‌ ئه‌وه‌ش بێگومان به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌.

ناوبراو زیادی ده‌کات: مه‌عقوول نییه‌ له‌ وتاره‌که‌ی عه‌بادیدا ناوی حه‌شدی شه‌عبی بهێندرێت که‌ له‌م دواییه‌دا به‌ چه‌ند هه‌زار هێزی خۆبه‌خشه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ به‌ڵام هێزێکی گه‌وره‌ی وه‌کوو پێشمه‌رگه‌ که‌ 70 ساڵه‌ دامه‌زراوه‌ و خه‌باتی دژ به‌ ڕژێمی دیکتاتۆری کردووه‌ و ده‌وری گرینگی له‌ ڕووخانی سه‌دامدا بووه‌ ئاماژه‌ی پێ نه‌کرێت.

کیفاح مه‌حموود سه‌باره‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش گوتی: له‌ ساڵی 2005ه‌وه‌ تا ئێستا ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌ گومرگه‌کانی کوردستان و به‌ تایبه‌ت له‌ کاروباری په‌ساپۆرتدا نوێنه‌ریان له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان هه‌بووه‌ به‌ڵام ئیداره‌ کردنی ده‌روازه‌کان به‌ شێوازی هاوبه‌ش پێویستی به‌وه‌یه‌ یاسا و په‌یڕه‌وێکی گونجاوی بۆ دابڕێژرێت ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگای هاوکاریی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9190

Your Comment

You are replying to: .
captcha