دەسەڵاتدارانی بەغدا شۆڤینین، بڕوایان بە دەستوور و فیدراڵییەت نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌حموود عوسمان سیاسەتمەداری كورد دەڵێت: پێشمەرگە لە هەموو هێزەكان زیاتر بەرنگاری داعش بووەوە و بە هەزاران بریندار و شەهیدی هەیە بۆیە حەیدەر عەبادی خۆی لەوە زەرەر دەكات كە ناوی پێشمەرگەی نەهێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان لە بارەی ئاماژە نەکردنی عەبادی بە ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە لە وتارەکەیدا وتی: هێزی پێشمەرگە ئەگەر باس بكات یان باس نەكات لە هەموو جیهان ناسراوە بۆیە گرنگ نییە كە باسی بكات بەڵام دەبوو سوپاسی هێزی پێشمەرگەی كردبایە چوونكە دەورێكی زۆر گەورەی هەبوو لە تێكشاندنی داعشدا، هەروەها هۆكاری ترسانی ئەوان لە كورد بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەوان عەقڵیەتی شۆڤێنییان هەیە، بڕوایان بە مافی چارەنووسی كورد نییە، بڕوایان بە فیدڕاڵی نییە، هەتا كە لە دەستووردا نووسراوە.

ناوبراو زیادی کرد: حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە دەڵێت سەركەوتن بەسەر داعشدا و دژایەتیی تەقسیم وەكوو یەكن، كە ئەوان ڕیفراندۆم بە تەقسیم حساب دەكەن، ئەوە شتێكی خراپە، كە ئەو دوو شتە وەكوو یەک تەماشا بكەن چوونكە ئەوە زۆر جیاوازە، ئەوەی دیكە ناوی هەموو هێزەكانی هێنا بەڵام تەنیا ناوی پێشمەرگەی نەهێنا ئەوەش شتێكی زۆر خراپە، چوونكە پێشمەرگە لە هەموو هێزەكان زیاتر بەرەنگاری داعش بووەوە و بریندار و شەهیدی هەیە،عەبادی هەر خۆی لە كاتی خۆیدا چەندین جار ڕای­گەیاند، هێزی پێشمەرگە هێزێكی سەرەكیی عێراقە و دەورێكی باڵای هەبوو لە تێكشكاندنی تیرۆریستاندا، بۆیە شتێكی زۆر خراپی كردووە، كە ئەوەی نەگوتووە، دوای ئەو وتارە ڕاستەوخۆ كاردانەوەی زۆر هەبووە لە لایەن خەڵكەوە، نووری مالیكی بەیاننامەی دەركردووە و باسی پێشمەرگەی كردووە، بۆیە شتێكی زۆر خراپی كردووە، ئەگەر سەرۆك وەزیران، خۆی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بزانێت نابێ وا بێت دەبێ وەكوو یەک تەماشای هەموو پێكهاتەكان بكات، خۆی لەوە زەرەر دەكات.

مەحموود عوسمان ڕوونیشی كردەوە: دوو هۆكار هەن كە ئەوان دژی ئێمە بن، یەكەم عەقڵیەتی شۆڤێنی و سەیتەرەی مەركەزی، عەقڵیەتیان ئەوەیە بە شۆڤێنی دەیانەوێت حكوومەتی مەركەزی سەیتەرە بكات لەسەر هەموو شتێک، بڕوایان بە فیدڕاڵی نییە، كە عێراق فیدڕاڵییە، دووەم، نزیک دەبینەوە لە هەڵبژاردن هەر یەكە و بە شێوەیێک قسە دەكات، بۆ ئەوەی دەنگ بۆ خۆی كۆ بكاتەوە و سەر بكەوێت، كە مونافسە لە نێوانیان هەیە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9189

Your Comment

You are replying to: .
captcha