به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکاریی نێوان ڕووسیا و کورده‌کانی سووریا له شه‌ڕی دژ به داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فراوانی جیهانی هه‌بوو. ئه‌و پرسه‌ش به شێوازێک دوورکه‌وتنه‌وه‌ی کورده‌کان له ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانێتیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌نوێنێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی نزیک بوونه‌وه له کۆتاییی شه‌ڕ له سووریا.
ماڵپه‌ڕی گڵۆباڵ ڕیسرچ له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به ڕۆڵی ئه‌مریکا له گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و ئه‌گه‌ری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له سووریا ده‌کات و ده‌ڵێت: کورده‌کانی سووریا له هاوپه‌یمانێتیی ئه‌مریکا ده‌چنه ده‌ره‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌که نووسیویه‌شیه‌تی: کورده‌کان ئێستاکه به‌نیازن دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕووسیا بکه‌ن. هاوکاریی ڕووسه‌کان و کورده‌کان له ئۆپه‌راسیۆنی ده‌یره‌زوور هاوکارییێکی نایاب بوو و نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو هێزه‌ی له یه‌کتر پیشان ده‌دا.
به‌پێی نووسراوه‌که‌ی گڵۆباڵ ڕیسرچ ڕووسیا له‌و ناوچانه‌دا که ئه‌مریکا هێشتاکه حه‌ز ده‌کات داعشی لێ بێت پاڵپشتیی ئاسمانیی کورده‌کان ده‌کات. تا که‌ی سه‌ربازه ئه‌مریکییه‌کان له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندا ده‌توانن متمانه به هاوپه‌یمانه‌کانیان بکه‌ن؟
له به‌شێکی دیکه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا نووسراوه: پاش ڕاگه‌یاندنی ئاگربڕی نێوان سوپای دیموکراتیکی سووریا و داعش له ڕه‌قه ئه‌فسه‌ره ڕووسه‌کان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پله‌کانی یه‌په‌گه دیداریان کرد. ئه‌و دیدارانه‌ش دۆخه‌که‌ی به ته‌واوه‌تی گۆڕیوه. ڕووسه‌کان و کورده‌کان پاش دانووستانی خۆیان بڕیاریان دا به مه‌به‌ستی شه‌ڕی دژ به داعش له ده‌یره‌زوور هاوکاریی یه‌کتر بکه‌ن. وێده‌چێت کورده‌کان گه‌شتوونه‌ته ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌مریکا چیتر به‌نیاز نییه به‌رده‌وام بێت له هاوکاری کردنی کورده‌کان. له‌و کاته‌وه ڕووسه‌کان ڕه‌وتی فه‌رمانده‌یییان گرتۆته ده‌ست و هێزی ئاسمانیی ڕووسیاش پاڵپشتیی کورده‌کان ده‌کات. ئه‌و ئاڵوگۆڕه ده‌یسه‌لمێنێت هاوکاریی نێوان کورده‌کانی سووریا و ئه‌مریکا ڕوو له کۆتایییه هه‌ر بۆیه‌ش ده‌کرێت بڵێین کورده‌کان له هاوپه‌یمانێتیی ئه‌مریکا له سووریا ده‌چنه ده‌ره‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment