ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بڕیاری کردنەوەی سنوورەکانی ڕۆژئاوای داوە

بەشی ئێران- سەفەری نەتەنزی دەڵێت: ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بڕیاری کردنەوەی سنوورەکانی ڕۆژئاوا و دەست پێکردنی دووبارەی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانی داوە.

بەرپرسی کۆمیتەی دیپلۆماسیی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا سەبارەت بە کردنەوەی سنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵات وتیشی: ئێمە دەبێت پێوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێبکەینەوە و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیش جەختی لەسەر دەکات.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە لە دە ساڵی ڕابردوودا پێشەنگی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ هەرێم بووین دەبێت پێشەنگیش بمێنینەوە.

سەفەری نەتەنزی زیادی کرد: بە هەر هۆکارێکەوە بۆ ماوەیێک ئەو سنوورانە داخراوە بوون بەڵام بە خێرایی و پاش کۆتایی هاتنی ئەو پرسە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بڕیاری کردنەوەی سنوورەکانی داوە. ئێستا بۆچی نەکراونەتەوە لە باری تەکنیکییەوە من ئاگام لێی نییە بڵام دەوڵەت بڕیاری کراوە بوونیانی دەرکردووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9182

Your Comment

You are replying to: .
captcha