به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هۆی بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ به ناساندنی قودس وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل و بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس، خۆپیشاندان و مانگرتن شه‌قامه‌کانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان و جیهانی ئیسلامی ته‌نیوه.
له تورکیا خۆپیشاندانه‌کان فراوان بوون و هه‌زاران که‌س له ئه‌نقه‌ره، ئه‌سته‌نبوڵ و ئامه‌د چوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دروشمیان دژی تره‌مپ گوته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له ئه‌نقه‌ره، هۆشداری به هاووڵاتییانی ده‌دات خۆیان له خۆپیشاندانه‌کانی به‌رده‌م باڵیۆزخانه له ئه‌نقه‌ره و کونسوڵگه‌ری و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانیان له ئه‌سته‌نبوڵ، ئادانا، ئیزمیر و پارێزگاکانی دیکه به‌دوور بگرن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له ئه‌نقه‌ره هێڵی گه‌رمی په‌یوه‌ندی کردنی دامه‌زراندووه و له رێگه‌ی کورته‌نامه ئاراسته‌ی هاووڵاتییه‌کانی کردووه‌ته‌وه له ئه‌گه‌ری هه‌ر دۆخێکی نه‌خوازراودا په‌یوه‌ندییان پێوه بکه‌ن.
ڕۆژی 6ی دیسێمبێری 2017 دۆناڵد تره‌مپ قودس - ئۆرشه‌لیمی به پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ ئه‌و شاره واژۆ کرد.
ئه‌مڕۆ له فه‌ڵه‌ستین، مالیزیا، ئه‌نده‌نووسیا، تورکیا، ئێران، پاکستان، عێراق و چه‌ند شارێکی دیکه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ ئه‌نجام درا.
سه‌رچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment