وێنه‌یێكی ناسا شه‌فه‌قی جه‌مسه‌ری زه‌وی نیشان ده‌دات

به‌شی ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- ڕاندی بریزنیک یه‌كێک له ‌تیمی ئه‌ندامانی ناسا وێنه‌یێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێدا شه‌فه‌قی جه‌مسه‌ری باكوور ده‌رده‌كه‌وێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بریزنیک له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر وێنه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه ‌و له‌ سه‌ری نووسیوه‌: "تیمی وێستگه‌ی گه‌ردوونی هیوای شه‌وێكی خۆز ده‌خوازێت".

هه‌روه‌ها له ‌وێنه‌كه‌دا هه‌ر دوو شاری نیوجیرسی و نیۆیۆركی ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتووه كه‌ به ‌ڕوونی دیارده‌ی شه‌فه‌قه‌كه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌.

شایانی باسه‌؛ دیارده‌ی شه‌فه‌ق له ‌نیوه‌ گۆی جه‌مسه‌ری باكوور ڕوو ده‌دات، ئه‌وه‌ش كاتێک خۆر ده‌دات له ‌ناوچه‌ به‌فرییه‌كان ‌و تیشک ده‌دات‌ و ئه‌و دیارده‌یه‌ دروست ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9174

Your Comment

You are replying to: .
captcha