وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەراسیمی سەرکەوتن بە سەر داعشدا بانگهێشت نەکرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕای­گەیاند: هیچ داوەتنامەیێک بۆ بەشداری کردنی پێشمەرگە لە مەراسیمی سەرکەوتن بە سەر داعشدا نەگەیشتۆتە دەستی ئەو وەزارەتخانەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەبار یاوەر لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا وتیشی: هیچ شاندێک لە کوردستانەوە بەشداری ئەو مەراسیمە نابێت.

جەیار یاوەر ئەو پرسیارەشی هێنایە ئاراوە کە پێشمەرگە چلۆن دەتوانێت بە بێ داوەتنامەیێکی فەرمی لە بەغداوە لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداری بکات؟

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9170

Your Comment

You are replying to: .
captcha