گرینگترین تایبه‌تمه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئومێد هه‌ڵگرتنی ڕه‌خنه‌یه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسیی ئیداره‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ کۆی به‌رپرسانی پیرانشار وتی: گرینگترین تایبه‌تمه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئومێد هه‌ڵگرتنی ڕه‌خنه‌یه‌.

له‌ ڕێوڕه‌سمی ناساندنی فه‌رمانداری نوێی پیرانشار که‌ دوێنێ شه‌ممه‌ 18ی سه‌رماوه‌ز له‌ هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی باڵه‌خانه‌ی فه‌رمانداریی ئه‌و شاره‌ و به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسانی پارێزگا و شارستانه‌که‌ به‌ڕێوه‌چوو، عه‌لی موسته‌فه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سیاسی، هه‌ڵبژاردن و دابه‌شکارییه‌کانی وڵات له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا باسی له‌وه‌ کرد گرینگترین تایبه‌تمه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئومێد هه‌ڵگرتنی ڕه‌خنه‌یه‌ و وتیشی: ڕه‌خنه‌ گرتن و ڕه‌خنه‌ وه‌رگرتن ده‌بێته‌ هۆکارێک بۆ پێشڕه‌وتی کۆمه‌ڵگا و به‌شێکی هه‌ره‌گرینگی هه‌موو کۆمه‌ڵگایێکی چالاکه‌.

ناوبراو وێڕای پیرۆزبایی کردنی حه‌فته‌ی وه‌حده‌ت ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و شته‌ی ڕێبه‌ری باڵای وڵات وه‌کوو ئابووری خۆڕاگرانه‌ باسی لێوه‌ده‌که‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای کار و هه‌لی کاره‌ و بۆیه‌ش هه‌موو ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین ده‌فرایه‌تییه‌کانی ناوچه‌که‌ بناسینه‌وه‌ و له‌پێناو گه‌شه‌ و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار که‌ڵکی لێوه‌ربگرین.

سه‌ید عه‌لی تورابی که‌ وه‌کوو سه‌رپه‌رشتی نوێی ئیداره‌ی فه‌رمانداریی پیرانشار له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ناسێندرا وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی هیچ دروشمێکی نییه‌ بێجگه‌ له‌ خزمه‌تی دڵپاکانه‌ به‌ خه‌ڵک ده‌ری‌بڕی: وادیاره‌ کێشه‌ی سنوور گرینگترین بابه‌تێکی که‌ بۆته‌ هۆی نیگه‌رانیی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ و هیوادارین له‌ ئاینده‌یێکی نزیکدا ئه‌م کێشه‌یه‌ به‌ هه‌وڵی به‌رپرسان چاره‌سه‌ر بکرێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا سپاس و پێزانین ئاراستهی‌ ئه‌رده‌وان نه‌وسوودی فه‌رمانداری پێشوو و حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵاهی سه‌رپه‌رشتی پێشووی فه‌رمانداریی پیرانشار کرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60105

News Code 9160

Your Comment

You are replying to: .
captcha