ڕاوێژکاری بارزانی ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌ ئاماژه‌ نه‌کردنی عه‌بادی به‌ ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی داعشدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕه‌خنه‌ی گرت له‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ وته‌کانی خۆیدا باسی له‌ ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی دژه‌ داعش نه‌کردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێمن هه‌ورامی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌نووسێت: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق له‌ لێدوانی ڕۆژی ڕابردوو (شه‌ممه‌/ 9ی دیسێمبێر) به‌ بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش، سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی عێراقی له‌ ئایه‌توڵڵا سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی پیرۆزبایی کرد به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یێکی به‌ ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌و شه‌ڕه‌ نه‌کرد و ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌زار و 826 شه‌هیدیان بووه‌.

هه‌ورامی جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ نه‌بووبان، عێراق تاکوو ئێستا نه‌یده‌توانی شاری مووسڵ له‌ بنده‌ستی گرووپی تیرۆریستیی داعش ئازاد بکات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9157

Your Comment

You are replying to: .
captcha