بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تارق جەوهەر ڕاوێژکاری میدیاییی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای­گەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق تووشی لەخۆبایی بوونی سیاسی بووە و دەیهەوێت هەموو هاوکێشهکانی دەسەڵات لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بە یارمەتیی ڕۆژئاوا دژ بە کوردەکان بگۆڕێت.
ناوبراو وتیشی: وتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە وتبووی ڕێگری کردن لە دابەشبوونی عێراق کەمتر لە سەرکەوتن بە سەر تیرۆریستانی داعشدا نەبووە، سووکایەتی کردن بە کوردە واتا ئەو کوردانەی کە لە عێراق گیانیان بەخت کردووە و بۆ پاراستنی عێراق قوربانیان داوە.
تارق جەوهەر زیادی کرد: بیرۆکهی عەبادی هەمبەر کورد، هەمان بیرۆکهی سەدامە و کوردەکان ئێستا لەو بیرۆکەی کە لە عێراق هەمبەر بە کورد جێگیرە ناڕازین.
ڕاوێژکاری میدیاییی پەرلەمانی کوردستان جەختیشی کردهوه: وتەکانی عەبادی بەشێکە لە بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردن بۆ مسۆگەر کردنی دەنگی شیعهکان لە عێراق.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment