به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک­کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی توندی گرت له ڕژیمی زایۆنیی ئیسرائیل و وتی: پاش ساڵی 1947 زیاتر له نیوه‌ی ناوچه‌کانی فه‌له‌ستین به ئیسرائیل دراوه و پاشان فه‌له‌ستینیان پارچه پارچه کرده‌وه. ئیسرائیل هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر کردووه. لاوانی ئازیزم، برایانی به‌ڕێز، ئیسرائیل ڕژیمێکی داگیرکه‌ره و له ئێستادا به هێزی پۆلیسی خۆیه‌وه دژی لاوان و منداڵانی ئه‌و وڵاته‌وه ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی ئه‌نجام داوه. به فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی F-16ه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر غه‌زه. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر فه‌له‌ستین. بۆچی؟! به‌و بۆنه‌وه که بیسه‌لمێنێت به‌هێزم. به ئاشکرا ڕای‌ده‌گه‌یێنم به‌هێز بوون به‌و مانایه نییه که ڕاست ده‌ڵێن. که‌سێک که دروست بڵێت به‌هێزه. ئه‌وه بزانن ئه‌و بڕیاره له ڕاستیدا ورووژاندن و ڕووخاندنه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه: ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی دێسێمبێر بانگهێشتی هه‌موو جیهانی ئیسلام و مه‌سیحییه‌تمان کردووه بێنه ئه‌سته‌نبۆڵ. ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیمان بۆ پێکهێنانی کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له ئه‌سته‌نبۆڵ بانگهێشت کردووه. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌یاننامه‌یێک بۆ ته‌واوی جیهان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه. درێژه به شه‌ڕی ماف و شه‌رعییه‌تی خۆمان ده‌ده‌ین. له‌و جیهانه‌دا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی جیهانی ئیسلامدا یه‌کده‌نگ و یه‌کگرتوو ده‌بین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment