بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەی پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پارێزبەندیی لەسەر سێ ئەندامی پەرلەمان هەڵگرت، ئەوانیش هەریەکە لە "عەلی حەمە ساڵح" و "دابان محەمەد" لە فراکسیۆنی گۆڕان و "بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا" لە فراکسیۆنی پارتی.
هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر دوو پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دوای تۆمارکردنی سکاڵا بوو لەسەریان لەلایەن دادگای پێنجوێنەوە، ئەویش لەسەر ئەو پۆستەی لەسەر قاچاخچێتی لە دەروازەی سنووریی باشماخ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویانکردبووەوە، دواتریش خۆیان داوایان لە پەرلەمان کردبوو پارێزبەندیان لەسەر لاببرێت و ئامادەیی خۆشیان بۆ پێشکەش کردنی هەموو بەڵگەیێک لە دادگا پیشان داوە.
لەلایێکی ترەوە، بەهمەن عەبدوڵڵا لەساڵی 2015ەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە ئەویش لەو کاتەی بەرپرسی ناوچەی پارتی بووە لە کەلار و لەبەردەم ناوچەکەدا لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا گەنجێک کوژرا، ناوبراویش بە هەمان شێوە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە خۆی داوای لابردنی پارێزبەندی کردووە و لەبەردەم دادگا ئامادە دەبێت.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment