به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه/ 19ی سه‌رماوه‌ز حه‌سه‌ن ڕۆحانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 97ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان کرد و له وتارێکدا وتی: ڕه‌خساندنی هه‌لی کار، گه‌شه‌ی ئابووری، نه‌هێشتنی هه‌ژاری، که‌م کردنه‌وه‌ی نایه‌کسانییه‌کان، جووڵه له پڕۆژه سه‌ره‌کی و گرینگه‌کان و به‌شداریی که‌رتی تایبه‌ت له ئابووری وڵات وه‌کوو داواکاریی سه‌ره‌کیی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنی 97 له‌م پڕۆژه‌یاسایه‌دا لێک دراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 97ی گشتیی وڵات وتیشی: ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه تێکڕای چوارچێوه و به‌ڵێنی سه‌ره‌کیی ده‌وڵه‌تی دوازده‌هه‌م له هه‌ڵبژاردنی مانگی گوڵانی 96 و جێبه‌جێ کردنی ئه‌و به‌رنامانه له‌خۆ ده‌گرێته‌وه. پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ به ته‌واوه‌تی جیاوازیی له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵانی ڕابردوو هه‌یه و ته‌نیا لیستێکی داهات و تێچوو نییه به‌ڵکوو به‌رنامه‌ی چوار ساڵه‌ی ده‌وڵه‌ت نیشان ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment