بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی هەواڵیی Inside Syria Media Center ئەوڕۆکە باسی لەوە کردووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێشتاش لە ناردنی چەک و جیهازاتی سەربازی بۆ هێزە کوردەکانی سووریا ناسراو بە یەپەگە بەردەوامە.
ماڵپەڕەکە باس لەوە دەکات یەکێک لە هەواڵنێرەکانی کە پێوەندییێکی نزیکی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و یەپەگە هەیە ڕایگەیاندووە وەجبەیێکی بەرچاوی چەک و تەقەمەنی لە شاری مالکییە گەیشتۆتە دەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل سەر بە پارتی پەیەدە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو وەجبەیە لەلایەن هێزە کوردەکانەوە لە سنووری عێراق تا شاری مالکییە سکۆرت کراوە و لە دەروازەی مەرزیی سمالکا لە باکووری ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە چۆتە ناو خاکی سووریا.
هەروەها هەواڵەکە باس لەوە دەکات بەشێک لەو وەجبەیە ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش بوونە بەڵام ئەوەی لەناو بارهەڵگرەکاندا بووە داپۆشراوە و چەند و چۆنی دەرنەکەوتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60108
Your Comment